له ئاكرێ خانووه كۆن و شوێنەوارەکان مه‌ترسیی ڕووخانیان له‌سه‌ره
بووه به‌هۆی بارانبارین و وهزری زستانه‌وه لە ئاكرێ خانووە کۆنەكان ئێستا مه‌ترسیی رووخانیان زیاتر بووە و شاره‌وانی ئاكرێش داوای بوودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كه‌ن بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه كۆنه‌كان به شێوازی كۆنی خۆی.
زێره‌ڤان تهمو، به‌رپرسی راگه‌یاندنی شاره‌وانیی ئاكرێ به (باس‌نیوز) ڕاگه‌یاند: "وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی ئاكرێ به فه‌رمی داوامان كردووه له وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نوژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه كۆنه‌كانی ئاكرێ دابین بكرێت كه ئێستا گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی ئاكرێ مه‌ترسیی خراپبوون و لهوناوچوونیان له‌سه‌ره".
هەر لەمبارەوە هیوا شەماڵ، بەڕێوەبەری شوێنەوارەكانی ئاكرێ بە (باس‌نیوز) ڕاگەیاند: "ساڵانه له‌م وه‌رزه‌دا بەهۆی بارانبارینی زۆر، خانووه كۆنه‌كان ده‌ڕووخێن و مەترسیی لەسەر کۆمەڵێک خانووی دیکەش دروست ده‌بێت، بۆیه داوا دەكەین لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە حكوومەتی كوردستان كە ساڵانە بودجەیەكی تایبەت بە نۆژەنكردنەوەی ئاكرێ خەرج بكرێت بۆ ئەوەی مەترسیی لەناوچوونی خانووە كۆنەكان نەمێنێت".
ئاكرێ لە ساڵی 1877 بووەتە قەزا و یەكێكە لەو دەڤەرانەی زۆرترین شوێنەواری هەیە و لە هەرسێ گەڕەکی" چوستەیان، گورەڤا و قاپەكێ" كە دەكەونە ناوچەی كونی ئاكرێ 340 خانووی كۆنی هەیە."